مامۆستایه‌كی ئاینی خۆڕاگرانه‌ نوێژه‌كه‌ی له‌كاتی بومه‌له‌رزه‌دا نابڕێت

08:33 - 08/08/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م گرته‌ڤیدۆییه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له‌دوو رۆژی رابردوودا زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو، به‌و پێیه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی و ژماره‌یه‌ك موسوڵمان كه‌ له‌پشتیه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌ن له‌ كاتی رودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزدا، خۆڕاگرانه‌ نوێژه‌كه‌ درێژه‌ پێده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی هه‌ست به‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ و به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

 

ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ به‌ كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیای راگه‌یاندووه‌؛ هیچ دوو دڵ نه‌بووم له‌وه‌ی نوێژه‌كه‌م به‌جێ ناهێڵم... چونكه‌ مردن و ژیانی ئێمه‌ به‌ ده‌ستی خودایه‌.

 

هه‌روه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، ژماره‌یه‌ك له‌ نوێژكارانی پشتی مامۆستا ئاینییه‌كه‌ ریزه‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیش له‌شوێنی خۆیان هه‌ر ده‌مێننه‌وه‌.

14627 جار خوێندراوەتەوە