منداڵبوونی زۆر جوانی و شێوەی خانمان دەگۆڕێت

08:29 - 07/08/2018
تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە منداڵبوون كاریگەری لەسەر ڕوخسار و جوانی خانمان هەیە، بەجۆرێك ئەوانەی منداڵیان زۆرە بەزووی جوانییەكەیان لەدەست دەدەن.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی باس لە بەریتانیا ئەنجامیانداوە و ئاشكرایان كردووە ئەو ژنانەی دەیانەوێت پارێزگاری جوانێكەیان بكەن، پێویستە خێزانەكەیان بە بچوكی بهێڵنەوە و نەهێڵن لە دوو منداڵ زیاتریان هەبێت.

پسپۆڕەكان باسیان لەوە كردووە بونی دوو منداڵ دایك بە گەنجی و جوانی دەهێڵێتەوە و درەنگتر نیشانەكانی پیربوونی تێدا دەردەكەوێت، بەڵام ئەوانەی دەبنە خاوەنی منداڵێكی زۆر، لە ناوەڕاستی تەمەنیاندا گەورەتر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەردەكەون.

توێژینەوەكە لەسەر وێنەی 500 ژن ئەنجامدراوە كە لە ناوەڕاستی تەمەنیاندا بوون، بەڵام كاتێك لێكۆڵینەوە لە ژمارە منداڵەكیانیان كراوە دەركەوتووە ئەوانەی گەنجتر و جوانتر دەركەوتوون خاوەنی منداڵێك یان دوو منداڵ بوون، بەڵام ئەوانە گەورەتر دەركەوتوون زیاتر لە دوو منداڵیان هەبووە.

پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو كاریگەرییەی منداڵبوون لەسەر تەمەن دەگێڕنەوە بۆ كردارێكی ئۆكسانی كە لەكاتی دووگیانبوندا توشی خانمان دەبێت و دەبێتە هۆی زوو پیربوون ئەمە جگە لەوەی خودی دووگیان بوون و شیردانی سروشتی و ئەو ماوەیەی منداڵی تێدا بەخێو دەكرێت هۆكارێكی دیكەی زوو پیربونە.

3989 جار خوێندراوەتەوە