هەنگاوەکانی خۆپاراستن لە هاککردنی فەیسبوک

12:49 - 01/08/2018
زانستی

بەهۆی پیشکەوتنی تەکنەلۆجیا، هاککردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زیادیکردوەو بەمەش نیگەرانی لای بەکارهێنەران دروستکردوە.


تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەو بەمەبەستی جیاجیا بەکاردەهێنرێت تێیدا هەندێ کات بەهۆی هاتنی لینکەوە یاخود هەر ڕێگەیەکی دیکە بێت، هاک دەکرێت.



بۆ چارسەركردن و خۆپاراستن لەم كێشەیە، بەم هەنگاوانەی خوارەوە دەتوانیت فەیسبوکەکەت لە هاک بپارێزیت.

لەفەیسبووک دەچینە بەشی settings و كلیك لە  security and loging دەكەین



لە security and loging دەچینە  use two-factor authentication پاشان Get started هەڵدەبژێرین

بەکلیک کردن لەسەر  Get started  دوو بۆکس نیشان دەدات و لەبەشی چەپدا text massage و پاشان next هەڵدەبژێرین.

پاش next داوای دانانی رەقەم ژمارە دەکرێت 

پاشان کۆدێکت بۆ دێتەوە لەم بۆکسەی خوارەوە داغڵی دەکەیت.



هەنگاوێکی دیکەی خۆپاراستن لە هاککردن بەمشێوەی خوارەوەیە:

بەهەمان شێوە لە ڕێگەی settings  كلیك لە  security and loging دەكەین و پاشان Choose 3 to 5 friends to contact if you are locked out هەڵدەبژێرین و تێیدا لەبەشی Choose friends سێ بۆ پێنج هاوڕێ دیاریدەکەیت لەهەر ئەگەرێکی هاککردنی فەیسبوک .

 

ئەم هەنگاوانەی سەرەوە دەبێتە هۆی پاراستنی فەیسبوکەکەت لە هەر رووبەروبونەوەیەکی هاک کردن.

 

6504 جار خوێندراوەتەوە