بەپەلە

یۆڤانتۆس پشكنینی بۆ رۆناڵدۆ و هیگواین و دیبالا ئەنجامدا

12:24 - 31/07/2018
وەرزش

یانەی یۆڤانتۆس پشكنینی بۆ یاریزانە بانگهێشتنەكراوەكانی كامپی هاوینە سەركەوتوانە ئەنجامداو رۆناڵدۆ و هیگواینیش جارێكی تر چاویان بەیەك كەوتەوە.

 

هەرچەندە شاندی یانەی یۆڤانتۆس لە وڵاتی ئەمریكایەو كامپی هاوینەی لەو وڵاتە كردۆتەوەو بەشداری پاڵەوانێتیی جامی دۆستانەی پاڵەوانەكانی كردووە، بەڵام چەند یاریزانێك لەگەڵ شاندی یانەكە گەشتیان نەكردووە، دوای كۆتایی هاتنی پشوەكانیان هەریەك لە گۆنزالۆ هیگواین و دیبالا و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كوادرادۆ پەیوەندیان بە یانەكەوە كردەوەو پێش دەستپێكردنی راهێنانەكان پشكنینیان بۆ ئەنجامدرا.


لە كاتی پشكنینەكاندا گۆنزالۆ هیگواین و كریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێكی تر چاویان بەیەككەوتووە ئەویش دوای ئەوەی پێشتر لە یانەی ریاڵ مەدریدا بەیەكەوە یارییان دەكرد.


دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان یاریزانەكان راهێنانە ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستپێدەكەن.

1273 جار خوێندراوەتەوە