فوڵهام بە فەرمی میترۆڤیچی لە نیوكاسڵ كڕی

12:21 - 31/07/2018
وەرزش

یانەی فوڵهام بەردەوامە لە بەهێزكردنی پێكهاتەكەی‌و بە شێوەیەكی فەرمی ئەلیكساندەر میترۆڤیچی سڕبی بردە ریزەكانیەوە.


یانەی فوڵهام لەسەر سایتی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ یانەی نیوكاسڵ رێكەوتنی كۆتاییان كردووە بۆ ئەوەی خواستنی ئەلیكساندەر میترۆڤیچ لە یانەی نیوكاسڵ بكەن بە هەمیشەیی‌و بەتەواوی بیبەنە ریزەكانیانەوە.


بەپێی هەواڵەكەی سایتی فوڵهام، دوێنێ میترۆڤیچ گەیشتۆتە بارەگای سەرەكی یانەكە‌و گرێبەستێكی نوێی ئیمزا كردوە كە بۆ ماوەی 5  ساڵە‌و بڕەكەشی 22 ملیۆن پاوەندە.


ئەلیكساندەر میترۆڤیچ وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە یانەی نیوكاسڵەوە بە خواستن روویكردە یانەی فوڵهام‌و لەكۆی 17 یاریی لە خولی پلەیەكی ئینگلتەرا 12 گۆڵی بۆ تۆماركرد‌و رۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە گەڕانەوەی فوڵهام بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی ئینگلتەرا.

413 جار خوێندراوەتەوە