جامی دۆستانەی پاڵەوانەكان: پاریس سان جێرمان لە ئەتلەتیكۆ مەدریدی بردەوە

12:13 - 31/07/2018
وەرزش

یانەی پاریس سانجێرمان یەكەم سەركەوتنی لە پاڵەوانێتیی جامی دۆستانەی پاڵەوانەكاندا تۆماركردو لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی بردەوە.

لە دووەم یاریی خۆی لە جامی دۆستانەی پاڵەوانەكانداو لە وڵاتی ئەمریكا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رووبەرووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بوەوە.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی خاوێن بەسودی پاریس سانجێرمان كۆتایی هات، گۆڵەكەش كریستۆڤەر نكۆنكۆ لە خولەكی 32 دا تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمداو لەخولەكی 71 دا موسا دیابی ئەنجامەكەی دوو هێندە كردو گۆڵی دووەمی پاریس سانجێرمانی تۆماركرد، دواتر و لە خولەكی 75 دا ڤیكتۆر مۆلیخۆ گۆڵێكی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركردو جیاوازییەكەی كەمكردەوە.

 

لە خولەكی 86 دا ئەنتۆنیۆ بیرنیدی بە هەڵە گۆڵی دووەمی ئەتلەتیكۆ مەدریدی تۆماركردو ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەو لە دوا خولەكەكاندا پۆستۆلاچی گۆڵی سێیەمی پاریس سانجێرمانی تۆماركرد، یارییەكەش بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بەسودی پاریس سانجێرمان كۆتایی هات، ئەوەش یەكەم بردنەوەی ئەو یانەیە بوو دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بە بایرن میونخی ئەڵمانی دۆڕاند.


392 جار خوێندراوەتەوە