ئەمشەو دیاردەیەكی نوێی گەردونی ڕودەدات

11:43 - 31/07/2018
زانستی

هەسارەی مەریخ لەزەوی نزیك دەبێتەوە
15 ساڵ لەمەوبەر ڕوداوێكی لەم شێوەیە تۆماركراوە


 ئەمشەو دیاردەیەكی گەردونی ڕودەدات ئەویش نزیك بونەوەی هەسارەی مەریخە لەزەوی كە 15 ساڵ لەمەوبەر ڕوداوێكی لەم شێوەی تۆماركراوە.


ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردوەتەوە، كاتژمێر 11ی ئەمشەو هەسارەی مەریخ بە دووری 59 ملیۆن كیلۆمەتر لەزەوی دەبێت، ئەم نزیكبونەوەیەش 15 ساڵ لەمەوبەر و لەساڵی 2003 داتۆماركراوە.

زانایان ڕایدەگەیەنن: دیاردەی نزیك بونەوەی مەرەیخ لەگەڵ زەوی 60 هەزار ساڵ لەمەبەر ئاشكراركراوەو دیاردەكەش ساڵی 2035 دوبارە دەبێتەوە.

زایان ئاماژە بەوەدەكەن، لەئێستا هەسارەی مەریخ ڕوبەڕوی زریانێكی خۆڵاوی بوەتەوەو بەتەواوەتی هەمو ناوچەكانی گرتوەوەو ئەمەش وایكردووە نەتوانرێت بەهۆی تەلەسكۆبیشەوە بەباشی ببینرێت.   

15949 جار خوێندراوەتەوە