کازمی هەوڵدەدات بە زۆرەملێ پەنابەرە عێراقییەکان بگەڕێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:41 - 23/09/2022
عێراق

پەرلەمانتارێکی نەمسا رایدەگەیەنێت، کازمی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نەمسادا تاوتوێی گەڕاندنەوەی بەزۆرە ملێی پەنابەرە عێراقییەکانی ئەو وڵاتەکەی کردوە.

عومەر راوی پەرلەمانتاری نەمسا کە بە رەگەز عێراقییە رایگەیاند: کارل نیهامر، سەرۆک وەزیرانی نەمسا چاوی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوتوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کۆچبەران و مانەوەیان و دیپۆرت کردنەوەیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە بە هاریکاری هەردو وڵات بەزۆرەملێ دیپۆرت بکرێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی ئەمەریکای کردوە و لەوێش چاوی بە بەشێك لە بەرپرسانی چەند وڵاتێك کەوتوە.

197 جار خوێندراوەتەوە