بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی: نرخی هێلکە لەوە زیاتر گران نابێت

KNN : Kurdish News Network
05:57 - 23/09/2022
کوردستان

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبوەتەوە و بەڵێنیان لە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان وەرگرتوە نرخەکەی گرانتر نەکەن.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە نرخی هێلكە بەرزبوەتەوە و یەك كارتۆن زیاتر لە 17 هەزار دینار چوەتە سەر نرخەكەی.

دەشڵێت: هەفتەیەك لەمەوبەر یەك كارتۆن هێلكە 48 بۆ 50 دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بەرزبوەتەوە بۆ 65 هەزار دینار.

راشیگەیاند: هۆکاری گرانی هێلکە پەیوەندی بە كەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلكەوە هەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و جگەلەوەش هاوردەكردنی قەدەغەكراوە و خواستی ناوخۆ پڕناكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، كۆبونەوەیان لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كردوە و بەڵێنیان داوە نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە زیاتر بەرزنەكرێتەوە.

189 جار خوێندراوەتەوە