ئیلۆن ماسك: ئینته‌رنێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دابین دەکەم

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 22/09/2022
کوردستان

وه‌زاره‌تی خەزێنەی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی دەربڕی لەسەر داوایەکی ئیلۆن ماسك بۆ دابینکردنی ئینته‌رنێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

ئیلۆن ماسك، خاوه‌نی كۆمپانیای ستارلینك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌یه‌ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته‌ ناوچه‌كانی ئێران كه‌ به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه‌، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا سنوورداركردووه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران.

لای خۆیەوە وه‌زاره‌تی خەزێنەی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی داواکەی ماسکی دایەوە و رەزامەندی دەربڕی.

ئیلۆن ماسك له‌ تویتەکەیدا نوسیبوی "كۆمپانیای ستارلینك داوا له‌ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشرێت بۆ دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌".

وه‌زاره‌تی خەزێنەی ئه‌مریكا رایگەیاندوە، ئه‌وان پێشوازی له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و داواكارییه‌ك دەکەن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری هێڵی ئینته‌رنێت و هه‌ر پرۆگرام و ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردن بۆناوچه‌كانی ئێران و پشتگیری له‌ ئازادی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن له‌و وڵاته‌.

بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینی لە 16ی ئەم مانگە، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌و تاران بڕیاریداوه‌ بۆ رێگریكردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێتی له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سنوردار بکات.


221 جار خوێندراوەتەوە