نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:23 - 20/09/2022
ئابوری

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە و بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبوەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (92) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى بەرزبوەتەوە.


هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (85) دۆلار و (87) مامەڵەى پێوە دەکرێت.


بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.


لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند

219 جار خوێندراوەتەوە