مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنە ئیلیزابێسی دوەم...گەورەترین کۆبونەوەی دیپلۆماسیی لە جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
06:44 - 19/09/2022
جیهان

بە ئامادەبونی سەدان سەرکردە و ئەندامی خێزانە شاهانەکان لە تەواوی جیهانەوە، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، پرسەی شاژنە ئێلیزابێسی دوەم بەڕێوەدەچێت.

پرسەی شاژنی کۆچکردوی بەریتانیا لە کەنیسەی وێستمینستەر دەستیپێکرد کە نزیکەی دو هەزار کەس ئامادەی بون.

سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە، جگە لە ئەندامانی خێزانی شاهانە و کەسایەتییە سیاسی و دیارەکانی بەریتانیا، زیاتر لە 500 میوانی پلە باڵا بەشداری لە پرسەی شاژنە ئێلیزابێسی دوەمدا دەکەن.

دیارترین سەرکردەکانی جیهان کە بانگهێشتی پرسەکە کراون، بریتین لە (ئۆلینا، هاوسەری ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەڕازیل و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و  وانگ چیشان، جێگری سەرۆککۆماری چین، لەگەڵ نوێنەری وڵاتانی روسیا و بێلاروس و  سوریا و ئەفغانستان  و میانمار و ڤەنزوێلا.

شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دوه‌م، رۆژی پێنجشەممە (8ـی ئەیلولی 2022) لە کۆشکی بالمۆرال لە سکۆتلاند گیانی لەدەستدا.

رێوڕەسمەکە لە چوار قۆناغ پێکهاتوە
1-یاداشتی هاوخەمی
2-میوانداریکردنی شا چارلسی سێیەم
3-رێز نواندن بۆ شاژنی کۆچکردو و ماڵئاواییکردن لێی
4-پرسەی فەرمی وڵاتی بەریتانیا و بەڕێکردنی تەرمەکەی بۆ بەخاک سپاردن

هەر ئەمڕۆ تەرمی شاژنە ئەلیزابێس دەبرێتە کۆشکی وێندسۆر لە رۆژئاوای لەندەن و لە کڵێسای سانت جۆرج مەراسیمی پرسەی بۆ رێکدەخرێت، دواتریش لە گۆڕستانی شاهانە لە مەراسیمێکی خێزانیدا بەخاک دەسپێردرێت.

113 جار خوێندراوەتەوە