وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهه‌مھێنانی کارەبا زیادیكردوه‌

KNN : Kurdish News Network
06:57 - 18/09/2022
عێراق

وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت؛ به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بایان له‌ماوه‌ی دامه‌زراندی سیسته‌می كاره‌با له‌ وڵاتدا تۆمارکردوە.

 

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەرھەمھێنانی کارەبا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە و گەیشتوووتە 24 ھەزار و 47 میگاوات، ئەوەش دەبێتە هۆی سەقامگیرییەکی گەورە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی.

 

ئاماژە بەوەکراوە، لە رۆژانی داھاتوودا لە رێگای وێستگەکانی سەڵاحەدین، رومێلە، میسان و بەسرە، ھەزار میگاواتی دیکە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتمانی زیاددەکرێت.

 

وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستی هاووڵاتیان، دامەزراوەكان و کەرتی پیشەسازی پێویستییان بە 30 ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.

209 جار خوێندراوەتەوە