یەک ملیۆن و 600 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 18/09/2022
ئابوری

لە هەشت مانگى رابردودا زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دهۆکیان کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆك، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە (1/1/2022 تا 31/8/2022) زیاتر لە ملیۆنێك و 600 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

باسى لەوەشکردووە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێكاری گرنگی گرتووەتەبەر بۆ پەرەپێدان و بووژانەوەی ئەو سێكتەرە گرنگە، ژمارەی گەشتیارانیش لە كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.

109 جار خوێندراوەتەوە