واتسئاپ خزمەتگوزارییەکى دیکەى بۆ بەکارهێنەرانى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 17/09/2022
زانستی

بەرنامەی نامە ناردنی خێرا "واتسئاپ " پەرەسەندنی خزمەتگوزارییەکانی خێراتر دەکات، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی پێشەنگی خۆی لەم بوارەدا، بە تایبەت کە کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ بەرنامەکانی دیکەی وەک "تێلێگرام" دەکات.

 هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە "واتسئاپ" کار لەسەر ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەکارهێنەران دەکات بۆ ئەنجامدانی راپرسی لە ژوورەکانی چات.

ئەم تایبەتمەندییە تا ئێستا بە فەرمی بۆ بەکارهێنەران بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا لەژێر تاقیکردنەوەدایە کە تێیدا ئەندامانی ناو گروپ چاتەکانی واتسئاپ تەنها دەتوانن بەشداری راپرسییەکان بکەن.

نووسەری ڕاپرسییەکە دەتوانێت تا 12 بژاردەی وەڵام کۆبکاتەوە.

بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، بەپێی ئەوەی لە وەشانی تاقیکاریدا چاودێری کراوە، لەسەر خودی بەرنامەکە دەبێت، کە بەکارهێنەر پرسیار و بژاردەی تێدا دەدۆزێتەوە، هەروەها پێویست ناکات بچێتە سەر لاپەڕەیەکی نوێ.

ئەم ڕێکارە یارمەتی توێژەران و دامەزراوە بازرگانییەکان دەدات بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و ڕاپرسی بە شێوەیەکی ئاسان و دەستڕاگەیشتن لەسەر نمونە پێویستەکان.

لە رێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە واتسئاپ هەوڵ دەدات رکابەری تێلێگرام و تویتەر بکات کە ساڵانێک لەمەوبەر ئەم تایبەتمەندییەیان زیاد کردووە.

1179 جار خوێندراوەتەوە