زێڕ هاڕەی کرد

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 16/09/2022
ئابوری

نرخى زێڕ لەسەرەتاى مامەڵەکانى ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى ئاسیا دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى و هەر ئۆنسەیەک نزیکەى 30 دۆلار دابەزى. 

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لەنێوان 1660-1668 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخى کردنەوەى بازاڕ لە رۆژى پێنج شەممە دابەزینى گەورەى بەخۆوە بینوە. 

دابەزینى نرخى زێڕ بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنرێتەوە کە سەرەکیترینیان بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارى ئەمەریکییە کە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستى لەماوەى نزیکەى سێ دەیەدا. 

نرخى زێڕ ماوەى چوار رۆژە بەردەوامە لەدابەزین و بەشێکى زۆرى بەهاکەى لەدەستداوە.

18139 جار خوێندراوەتەوە