ئه‌مه‌ریكا به‌ بەهای 600 ملیۆن دۆلار هاوكاری ئۆكرانیا ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 16/09/2022
جیهان

كۆشكی سپی بڵاویکردەوە، وڵاته‌كه‌ی به‌ بەهای 600 ملیۆن دۆلار موشه‌ك و چەکی قورسی رادەستی سوپای ئۆكرانیا کردوە.

کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردوە، بڕێكی زۆرتر له‌ راجیمه‌ی هیمارس، ده‌درێته‌ سوپای ئۆكرانیا، كه‌ زۆر به‌ وردی نیشانه‌ ده‌پێكن، هه‌روه‌ها تۆپی قورسی پێ ده‌درێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێشتر چه‌ند بارێك كۆمه‌كی سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا كردووه‌، له‌وانه‌ راداری دژی تۆپ و زرێپۆش و راداری تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كه‌رسته‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی داوه‌ته‌ سوپای ئۆكرانیا.

ئه‌نتۆنی لینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێدانی ئه‌و كۆمه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ رێڕه‌وی شه‌ڕ به‌ سوودی سوپای ئۆكرانیا ده‌گۆڕێت.

وتیشی: په‌یامی بایدن زۆر روونه‌ و پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری ئۆكرانیا بكرێت، مادام پێویستیی پێیه‌تی.

پێشتر ئۆكرانیا داوای كردبوو، ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی دوورمه‌ودای جۆری "ئاتاكامس"ـی پێ بدات، كه‌ مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

157 جار خوێندراوەتەوە