پێویستت بە چەند رۆژ کارکردنە تا ببیتە خاوەنى ئایفۆن 14 پڕۆ؟

KNN : Kurdish News Network
02:52 - 15/09/2022
هەمەڕەنگ

دواى ئەوەى نرخی زنجیرەی ئایفۆن 14 لە سەرانسەری جیهاندا راگەیەندرا, پرسیارى سەرەکى ئەوەبوو کە چەند رۆژت پێویستە کار بکەیت بۆ کڕینی ئامێرێک.

بەپێى پێوەرەى کەمترین موچە دەردەکەوێت کە وڵاتى تورکیا پلەى یەکەمى گرتووە لەوەى پێویستیان بە زۆرترین رۆژى کارکردنە بۆ ئەوەى بتوانن ئامێرێکى ئایفۆن 14 پڕۆ بکڕن و سویسرییەکانیش پێویستیان بە کەمترین رۆژى کارکردنە.

لە تورکیا هەرکەسێک بیەوێت ئامێرێکى ئایفۆن 14 بکڕێت، پێویستە (146.7) کاربکات، لە دواى ئەویش وڵاتى فلیپین دێت کە پێویستت بە 90 رۆژ کارکردنە تا ببیتە خاوەنى ئامێرێکى ئایفۆن 14ى پڕۆ، بەڕازیلیش پلەى سێیەمى گرتووە و بە 74 رۆژ کارکردن دەتوانیت ببیتە خاوەنى ئامێرێک.

هەرچى وڵاتى سویسرایە، کۆتایى ریزبەندییەکەى گرتووە، هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە بە کەمترین ماندوبون و کارکردن دەتوانن ببنە خاوەنى ئامێرێکى ئایفۆن 14 پڕۆ کە بە تەنها کارکردنى 4 رۆژ دەتوانیت ئامێرەکە بخەیتە گیرفانت، لە ئەمەریکاش پێویستت بە کەمتر لە شەش رۆژ کارکردنە بۆ ئەوەى ببیتە خاوەنى ئایفۆن 14 پڕۆ.

بەهۆى ئەوەى لە عێراق تائێستا داتا و ئامارى پێویستى داهاتى ساڵانە و موچە نیە، لە لیستەکەدا نابینرێت، بەڵام بەپێى داهاتى مانگانەى خۆت بەراوردى بکە بزانە پێویستت بە چەند رۆژ کارکردنە بۆ ئەوەى ببیتە خاوەنى ئایفۆن 14 پڕۆ؟.

ئامێرى ئایفۆن 14 پڕۆ 128 گێگابایت لە وڵاتى ئەمەریکا نرخەکەى 999 دۆلارە و لە تورکیاش 39 هەزار و 999 لیرەیە؟

بۆ زانینى زیاتر سەیرى ئەم خشتەیە بکە:

2849 جار خوێندراوەتەوە