48 زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق گیانیان لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 14/09/2022
عێراق

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، 48 زیارەتکاری ئێران بەهۆی بەرکەوتنی خۆر و گەرماوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە و دەسەڵاتدارانی ئێران ئەم دۆخەی زیارەتکارانی وڵاتەکەی بە فەوزا ناوبرد.

سەرۆکی رێکخەری حەخ و زیارەتی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: نزیکەی 11 هەزار کەس بەهۆی بەرکەوتنی خۆرەوە نەخۆش کەوتون و دۆخی تەندروستییان تێکچوە و 48 کەسیش بەهۆی خۆر و روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق توشی کێشەی شۆفێری پاسەکانی وڵاتەکەی و ئەو پاسانەی لە ئێرانەوە دێن بوەتەوە و بێ سەرەی و بەرەیی پێوە دیارە و زیاتکارانیشی لە گەرما نەپاراستوە.





164 جار خوێندراوەتەوە