بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لیستی ناوی كاندیده‌كانی راده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد

10:26 - 29/07/2018
کوردستان

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لیستی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لیستی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

وتیشی، كاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان پێكهاتووە لەسەرجەم چین و توێژە جیاجیاكان و ژمارەیان 100 كاندیدەو عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.


ئاماژەی بەوەش كرد، بزوتنەوەی گۆران رەچاوی شوێنی جوگرافی و كەسانی خاوەن بڕوانامەی كردووە.


 

  

 

14248 جار خوێندراوەتەوە