دۆلار دابەزی و تمەن بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 17/08/2022
ئابوری

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلار و لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و تمەن بەرزبوەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی (100) دۆلار بە (148) هەزار و (250) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 400 دینار دابەزیوە.

 

هاوکات نرخی (100) یۆرۆ بە (151) هەزار و (500) دیناری عێراقییە و نرخەکەی جێگیرە.

 

نرخی (100) پاوەند یەکسانە بە (179) هەزار دیناری عێراقییە و جێگیرە.

 

نرخی (100) دۆلار بە دو ملیۆن و (950) هەزار تمەنی ئێرانییە و نرخەکەی بەرزبوەتەوە.

 

(100) دۆلار یەکسانە بە هەزار و (770) لیرەی تورکی و بەهاکەی دابەزیوە.

5944 جار خوێندراوەتەوە