داهاتی نەوتی حکومەتی عێراق لە مانگی رابردودا 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 16/08/2022
عێراق

کۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، داهاتی نەوتی حکومەتی عێراق لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بوە.

 

کۆمپانیای سۆمۆی بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی رابردودا حکومەتی عێراق (102) ملیۆن و (385) هەزار و (49) بەرمیلی هەناردەی دەرەوە کردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق رۆژانە بە گشتی سێ ملیۆن و (800) هەزار بەرمیلی بەپێی ستانداری رێکخراوی ئۆپێك هەناردەی دەرەوەی وڵات کردوە. 

 

سۆمۆ دەشڵێت: داهاتی نەوتی مانگی تەموز (10) ملیار و (541) ملیۆن و (459) هەزار و (258) دۆلار بوە.  

75 جار خوێندراوەتەوە