توشى شۆک دەبیت... ئەو راستیانەى لەبارەى جەستەتەوە نەتزانیوە

KNN : Kurdish News Network
02:27 - 15/08/2022
تەندروستی

پێکهاتەى جەستەى مرۆڤ پێکهاتەیەکى ئاڵۆزە سەرەڕاى پێشکەوتنە زانستییەکان، بەڵام تا ئێستاش چەندین نهێنى سەرنج راکێش لە جەستەماندا بونیان هەیەو پەیمان پێ نەبردووە.

بەم دواییانە توێژینەوەکان چەندین راستى سەرنجڕاکێشیان سەبارەت بە حەستەى مرۆڤ ئاشکرا کردوە کە مرۆڤ توشى شۆک دەکات کە ئەمانەن:

* نزیکەی 90%ی ئەو شتەی کە ئێمە بە "تام" هەستى پێ دەکەین لە راستیدا دەگەڕێتەوە بۆ هەستی بۆنکردنمان.

* دڵت نزیکەی 35 ملیۆن جار لە ساڵێکدا لێدەدات، لە ماوەی تەمەنێکی مامناوەنددا دڵی مرۆڤ زیاتر لە 2.5 بلیۆن جار لێدەدات.

* لەشی مرۆڤ نزیکەی 5.6 لیتر خوێنى تێدایە. ئەم 5.6 لیتر خوێنە لەماوەى یەک خولەکدا سێ جار بە هەموو بەشەکانى لەشدا دەسوڕێتەوە. واتە لە ڕۆژێکدا، خوێنى جەستەت بە گشتی 19 هەزار کیلۆمەترگەشت دەکات، ئەوەش وەک ئەوە وایە لە رۆژێکدا چوار جار ئەمسەرو ئەوسەرى ئەمەریکا بکات.

* ئەوەى دڵ دەیکات کەم وێنەیە، دڵەکەت نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل خوێن لە ماوەی تەمەنێکی مامناوەندا (40 بۆ 50) پەمپ دەدات و دەینێرێت و وەردەگرێتەوە.

* هەرچەندە ئەستوورییەکەی تەنها دوو ملم دەبێت، پێستت هەشت لەسەر یەکى هەموو مادە خۆراکیەکانى ناو خوێنت دەبات بۆ خۆى.

* ئەگەر چى کەلەى سەرت وەک تەنها ئێسکێک دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە 22 پارچە ئێسک پێکهاتوەو لکاون بە یەکەوە

* ئەگەر سیستمى هەرسى مرۆڤ درێژ بکرێت ئەوا درێژییەکەى دەگاتە نۆ مەتر.

* تەمەنى خڕۆکەیەکى سورى ناو خوێن نزیکەى چوار مانگە لەو ماوەیەدا خۆراک بە 60 ملیار خانەى ترى ناو جەستەدا دەدات پێش ئەوەى لەناو بچێت.

* مووی مرۆڤ لە مانگێکدا نزیکەی 6 ملیمەتر گەشە دەکات و تا ٦ ساڵ بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن. دواى ئەو ماوەیە قژەکە دەکەوێت و یەکێکی تر لە شوێنی گەشە دەکات.

* دەمێکى تەندروست رۆژانە نزیکەی 600 میلی لیتر لە لیک بەرهەم دێنێت. ئەو بڕە بەسە بۆ پڕکردنی بوتڵێکی بیبسى.

* دەمارە خانە گەیەنەرەکان ئەوەندە خێران لە گەیاندنى پەیامەکانیان لە چرکەیەکدا 118 کیلۆمەتردەبڕن.

 

وەرگێڕانى؛ عەدنان عیزەدین

432 جار خوێندراوەتەوە