ئەمەریکا ئەندامبونى سوید و فینلەنداى لە ناتۆ پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
01:43 - 10/08/2022
جیهان

سەرۆکى ئەمەریکا کە وڵاتەکەى گەورەترین ئەندامى ناتۆیە، واژۆى لەسەر پڕۆتۆکۆڵى ئەندامبونى سوید و فینلەنداکرد. جەختیشى کردەوە بە هاتنى ئەو دوو وڵاتە ناتۆ بەهێزتر دەبێت.

لەکاتى واژۆکردنى پڕۆتۆکۆڵى سوید و فینلەندا کە پەسەندى ئەمەریکان بۆ ئەندامبونیان لە ناتۆ، جۆ باید سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایگەیاند: روسیا کار بۆ هەڵوەشاندنەوە و لاوازکردنى رێکخراوى ناتۆ دەکات، بەڵام ئەندامبونى سوید و فینلەندا نیشانەى بەهێزى رێکخراوەکەیە.

 هەروەک جەختیشى کردەوە کە واشنتۆن رەزامەندە بە ئەندامبونى ئەو دو وڵاتە لە ناتۆ، چونکە بە وتەى بایدن ئەو دو وڵاتە دەیانەوێت ببنەئەندامى بەهێزترین هاوپەیمانێتى جیهان کە کار بۆ ئاشتى و سەقامگیرى جیهان دەکات.

لە نیسانى رابردودا، هەریەک لە سوید و فینلەندا داواى بە ئەندامبونیان پێشکەشى ناتۆکرد، هەرچەندە روسیا و تورکیا ناڕازى بون، بەڵام دواتر تورکیا کە ئەندامێکى کاریگەرى ناتۆیە بەرێککەوتنێک رازیبونى خۆى لە بە ئەندامبونى ئەم دو وڵاتە پیشاندا.

75 جار خوێندراوەتەوە