لە روداوێکی سەختی هاتوچۆدا سێ کەس بونە قوربانی

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 10/08/2022
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، روداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای سلێمانی زەڕایەن گیان لەدەستدانی دوو کەس و برینداربونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە.

 

هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای سلێمانی زەڕایەن لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا رویدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، شۆفێر و سەکنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەستبەجێ لە شوێنی روداوەکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربو.

 

لە بارەی هۆکاری روداوەکەوە، هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: یەکێك لە ئۆتۆمبێلەکان لە رێگای خۆی لایداوە و روداوەکە رویداوە.

135 جار خوێندراوەتەوە