ئەگەر گۆشتی خێرت زۆر بۆ هات بەم شێوازە هەڵیگرە

KNN : Kurdish News Network
05:25 - 09/07/2022
تەندروستی

کۆگاکردنی گۆشت لە جەژنی قورباندا بە شێوەیەکی تەندروست دەبێتەهۆی بە دوربون لە ژەهراوی بونی بە چەند بەکتریایەك کە دەبێتە هۆی سکچون و تا و رشانەوە و بێهێزی.

بە ئەم مەبەستەش لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك دەخرێنە رو لەوانەش:

1- دوای وەرگرتنی گۆشتەکە پێویستە بێ دواکەوتن لە بەفرگرەکەدا دابندرێت.

2- سەیری شێوەی گۆشتەکە بکە، چونکە گۆشتی نوێ و کۆن بە سەیرکردنی دەناسرێتەوە یاخود بۆنی گۆشتەکە خۆش نییە.

3- پێویستە گۆشتەکە لە بەشی خوارەوەى بەفرگرەکە دابندرێت و بە شێوەیەکی رێک و پێك گۆشتەکە بخرێتە کەلوپەلی تایبەتی بۆ ئەوەی خوێناوەکەی نەڕژێتە ناو بەفرگرەکە.

4- دوای وەرگرتنی گۆشتەکە پێویستە دەستبەجێ بخرێتە ناو بەفرگرەوە و نمرەکەی چوار پلەی سیلیزی بێت.

5- پێویستە گۆشتە بەستوەکە بەبێ بەکارهێنانی ئاوی گەرم بتوێندرێتەوە و زیاتر لە دو کاتژمێر لە دەرەوەی بەفرگرەکە نەمێنێتەوە.

6- دوای خواردنی گۆشت و خۆراکی سەر سفرەکە، پاشماوەی خواردنەکە پێویستە لە ماوەی دو کاتژمێردا بخرێتە بەفرگرەوە.

1835 جار خوێندراوەتەوە