سلێمانی: لە ماوەی یەک مانگدا 74 شوێن داخراون

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 06/07/2022
کوردستان

لەماوەى یەک مانگدا، لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، بەهۆى سەرپێچییەکان و پابەند نەبوونەوە، 74 شوێنیان داخستووە و 649 شوێنیش پسوڵەى سەرپێچى بۆکراوە.

بەپێى ئەو داتاو زانیاریانەی کە لە قایمقامییەتی سلێمانی تۆمار کراون، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لیژنە هاوبەشەکان هەشت هەزار و 217 سەردانیان بۆ بازار و شوێنە گشتیەکان ئەنجامداوە، لە کۆی ئەو سەردانانەدا 74 شوێن داخراون و 500 شوێن ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان بن.

ئەوەشخراوەتەڕو، بە هۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکان 649 شوێن پسولەی سەرپێچیان بۆکراوە و سزای دارایی دراون.

هەر بەپێى ئامارەکە، ئەو مەوادانەی کە ماوەی بەکارهێنانیان کۆتایی هاتووە و لە کۆگاکان و مارکێتەکاندا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە کە بڕەکەی بە 19.898 کیلۆگرام دیاریکراوە،  پسوڵەی سەرپێچی بۆ 649 شوێن کراوە، پێبژاردنى هەموو ئەو شوێنانەی سەرپێچیان کردووە  بە بڕی 18.100.000 دینار تۆمار کراوە.

131 جار خوێندراوەتەوە