حەوت کەس دەستگیرکران لە بازاڕ گیرفانی خەڵکیان بڕیوە و سەرجەمیان عەرەبن

KNN : Kurdish News Network
11:57 - 06/07/2022
کوردستان

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ناو بازاڕی سلێمانیدا حەوت کەسییان بە تۆمەتی بڕینی گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان دەستگیرکردوە.

 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌‌ بۆ رۆژانی پێش جه‌ژن له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی ‌‌و شوێنه‌گشتییه‌كان حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوە كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیبو.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ا، س) له‌دایكبووی‌ 1993، (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی‌ 1965، (س، ص) له‌دایكبووی‌ 1983، (ا، ط) له‌دایكبوی‌ 1982 و (ع، م) له‌دایكبوی‌ 1969. 

 

 

پۆلیسی سلێمانی وتی: به‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان ئەو کەسانە راگیراوان‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

240 جار خوێندراوەتەوە