پێشبینی کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
06:15 - 05/07/2022
کوردستان

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای پێنج رۆژی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

 

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێك بەرزتردەبنەوە لە پارێزگاکانی باکور و هەرێمی کوردستاندا و چالاکی رەشەبا زیاتر دەبێت، بەڵام کەشی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساماڵ نابێت و تۆز بەرزدەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەکردەوە، رۆژی پێنجشەممە و هەینی، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمدا تۆز بەرزدەبێتەوە و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و خێرایی بای باکور زیاتر دەبێت.

 

کەشناسی رایگەیاند: رۆژی شەممە کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژن، ئاسمانی هەرێم و پارێگاکانی باکور ساماڵ دەبێت و خێرایی با زیاتر دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاست و باشوری عێراق خۆڵبارینێکی کەم دەبێت و بای باکور خێراتر دەبێت.

1955 جار خوێندراوەتەوە