حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند مەرجێكی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
03:32 - 05/07/2022
کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان چه‌ند بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌ رێكار و میكانیزمه‌كانی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ دەکرد و چەند مەرجێکی داناوە، پێویستە بازرگانان رەچاوی بکەن.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند بڕیارێکی حکومەتی لە بارەی هاوردەکردنی ئاژەڵەوە بڵاوکردەوە و تێدا هاتوە: حکومەت بڕیاری مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵدەپەسێرێت لە بەرامبەردا چەند مەرجێك دانراوە و پێویستە بازرگاکان رەچاوی بکەن و لەوانەش:

 

1-لە کاتی هاوردەکرنی ئاژەڵدا پێویستە سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو جێبەجێبکرێن و بە تایبه‌ت به‌ رێكاره‌ ڤێته‌رنه‌رییه‌كان و مه‌رجی پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.

 

2- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو میكانیزم و پلانی هاورده‌كردن ڕێك دەخات، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و پێداویستی بازاڕ و پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.

 

3- پێویستە ره‌چاوی دۆخی كه‌می له‌وه‌ڕگه‌كان و كه‌می ئالیك و مادده‌ عه‌له‌فییه‌كان بکرێت کە نرخه‌كانیان كه‌ بارگرانی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵی ناوخۆ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێداچونه‌وه‌ی پێویست‌ ده‌كات به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ دوای بەرواری ئاماژە پێکراو.


242 جار خوێندراوەتەوە