ئەگەر تائێستا نەخەوتویت ئەم بابەتە بخوێنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 04/07/2022
زانستی

لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە کە لەسەر مرۆڤ و مشک ئەنجامدراون ئەوەیان دەرخستووە کە شەونخونى و دڕەنگ خەوتن یان کەم خەوی، زیانی درێژخایەن بە مێشک دەگەیەنێت.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەم خەوى مەترسییەکە پێویستە بە ئاگاییەوە مامەڵەى لەگەڵ بکرێت و لە کۆندا وەک سزایەک بۆ بەندییەکان بەکار هاتوەونەیان هێشتوە بخەون و زو زو بە ئاگایان هێناونەتەوە بۆ ئەوەى زیاتر ئازار بچێژن و تا وایان لێ دەکردن لە ماوەى پێنج ڕۆژدا دەمردن.

توێژینەوەکان ئەوەیان خستۆتەڕو کە کەم خەوى لە برسیتى زیانى زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆى هەوکردنى توێکڵى مێشک و زیاد بونى برۆتینى تاو ئەمیلۆد کە هۆکارى سەرەکى زەهایمەرن.

بێ خەوى ئەمڕۆ بە خەویکى قوڵى سبەینێ قەرەبوو دەکرێتەوە؟
بێ گومان وەڵامەکەى نەخێرە، ئەگەر ساڵێکى تەواو بە خەوێکى رێکەوە بخەوێت ئەوا قەرەبوى ئەو شەوە ناکەیتەوە کە کەمتر لە پێویست یان هەر نەخەوتویت، چونکە ئەو شەوەى کە نەخەوتویت زیان بەر دەمارە خانەکانى میێشکت کەوتون و زیانەکەشى درێژخایەن دەبێت.

توێژەرەوانى بوارەکە باسیان لەوە کردووە، هەندێک جار مرۆڤ هەست بە قەلەقى و نیگەرانى بێ هۆ دەکەن، بەڵام بێ ئاگان لەوەى کە کەم خەوى هۆکارى زۆرێک لە کێشە جەستەیى و دەرونییەکانى مرۆڤە.

کاریگەری مانگ لەسەر خەو چییە؟
نووسەر ئیزابێلا لۆپێز لە راپۆرتێکدا کە گۆڤاری "ستێپ تو هێڵس" بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، هەموومان ئەوە دەزانین کە مانگ كاریگەری لەسەر هەڵکشان و داکشانى ئاوى زەریاكان هەیە، هەروەها دەوترێت كە پەیوەندی بە رەفتارەكانی مرۆڤیشەوە هەیە، كاریگەری لەسەر باری دەرونی و بڕیاردان مرۆڤ هەیە بە تایبەتى کاتێک خەریکە سوڕى خۆى تەواو دەکات و شێوەکەى پڕە.


ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شڵێت، هه‌ندێك لە گه‌لانیش پێیان وایه‌ كه‌ مانگ كاریگه‌ری له‌سەر خه‌ویش هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی كاتێك مانگی پڕو ته‌واو بووه‌، به‌و پێیه‌ی مرۆڤ پێویستی به‌ كاتێكی زیاتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وى لێ بكه‌وێت و کاریگەرى لەسەر کوالیتى خەوەکەش دەبێت.


توێژینەوەیەک لەلایەن توێژەرانی زانکۆی بازل لە سویسرا ئەنجامدراوە، هەروەها لە گۆڤاری زانستی Current Biology بڵاوکراوەتەوە. توێژەران توێژینەوەیان لەسەر 33 خۆبەخش کردووە و شێوازی خەوتنیان تاقیکردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە تۆمۆگرافی مێشکی بەشداربووان دەریخستووە کە چالاکیی مێشکیان بەڕێژەی 30% کەمیکردووە کە پەیوەندی بە خەوی قووڵەوە هەیە، لە کاتێکدا شیوەى مانگ پڕ بووە.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوە ‌ كاتێك مانگ پڕ بووە، به‌شداربووان پێویستیان به‌ 5 خوله‌كی زیاده‌ هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خەویان لێ بکەوێتK هه‌روه‌ها 20 خوله‌ك كه‌متر خه‌وتوون به‌ به‌راورد به‌و بڕه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژانی تری مانگدا خه‌وتوون، هه‌روه‌ها خه‌ویشیان سوکتر بووە.


ئەو خۆراکانە کامانەنە کەخەوێکى خۆش و ئاراممان پی دەبەخشن؟
دكتۆر مستەفا ئۆزدۆغانى توركى دەڵێت: كەمخەوی و نەخەوتنى پێویست لە شەودا دەبێتە هۆى كەمبونەوەى وزە لە رۆژدا، وە ئەگەر ئەم دۆخە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت، لەوانەیە كەسەکە توشی چەندین نەخۆشی ببێت، وە ئەگەر توشی كێشەی کەم خەوى بوویت یان هەستت پێکرد خەوێکی باشت نیە، دەتوانیت بە چەند خۆراکێک ڕوبەڕوى ئەم کێشەیە ببیتەوە.


لێرەدا ئەو خۆراکانە دەخەینەڕوو کە یارمەتی باشترکردنی کوالێتی خەو دەدەن:
بادەم
گۆشتی کەڵەشێر
چای گیایی
میوەی کیوی
ماسی چەور وەک سەلەمون
گوێز
ماست
شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان
مۆز
شۆڤان.


دەمی کراوە لە کاتی خەوتندا واتای چییە؟
ئایا تۆ یەکێکیت لەو کەسانەی کە بە دەمێکى ناشرینى کراوەوە خەوت لێ دەکەوێت؟


ئەمەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی.

نووسەر ڤالێریای ساباتیەر لە راپۆرتێکدا کە لە گۆڤارێکى ئیسپانیدا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: خەوتن بە دەمێکى کراوەوە جگە لەوەى دەبێتە بابەتى گاڵتەجاڕی نێوان هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت، وێنەى دەگیڕێت و دواتر بە شێوەیەکى گاڵتە ئامێز پیشانى دەدرێتەوە ئاماژەشە بۆ هەبوونى چەندین کێشەى تەندروستى.

بە وتەی پزیشکان ئەم بابەتە پێویستە بە گرنگیەوە سەیر بکرێت لەوانەیە حاڵەتێکی تەندروستی نادیار هەبێت و ناچاریان بکات بە بەردەوامی بە دەمی کراوە بخەون، چونکە لەوانەیە ئەمە هۆکارولێکەوتەی تەندروستی مەترسیداری هەبێت.

نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە مەترسییەکانی خەوتن بە دەمێکى کراوەوە بریتییە لە نەمانى هەناسەدان لە کاتی خەودا، هەروەها کاتێک دەم کراوە بێت، ئەگەری پرخاندان و خڕەخڕکردنى قوڕگ زیاد دەبێت.

نووسه‌ر هۆشداری ده‌دات كه‌ نابێت ئه‌ندامانی خێزان و هاوڕێیان گاڵته‌ به‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن، چونكه‌ كوالێتی هه‌ناسه‌دان راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه جێ دەهێڵێت بە شێوەیەکى‌ گشتی.

هەندێک لەو کێشە تەندروستیانەى توشى مرۆڤ دەبن لە کاتى خەوتندا کە دەین کراوەتەوە بریتێن لە:
ڕزین و هەڵوەرینى ددانەکان
هەوکردنى قوڕگ
پرخە پرخ کردن و هەناسە توندى

ئەگەر بە درێژایى شەو بە دەمىێکى کراوەوە دەخەوێت ئەوا پێویستە بە گرنگیەوە لێى بڕوانیت و سەردانى پزیشکى پسپۆڕ بکەیت.

بۆ ئەوەى هەمیشە خەوێکى ڕێک و ئارامتان هەبێت پێوستە ئەم ڕێگارانە بگریتە بەر:
هەر لە بەیانیەوە کە هەستایت لە خەو ئامادە کارى بکە بۆ خەوى داهاتوت
کاتى چونە جێگەى نوستنتان با دیارى کراو بێت
جل و بەرگى نەرم و سوکتان لەبەر بێت
وەرزشیکى سوکە ئەنجام بدەن
ئاوێک بکەن بە خۆتاندا، بەڵام بیرتان بێت دەبێت زۆر باش خۆتان وشک بکەنەوە پێش چونە ناو جیگەى نوستەکەتانەوە.
ژەمە خواردنەکانتان با چەمى سوک بێت.
دور کەونەوە لە بەکارهێنانى ئامێرە ئەلترۆنییەکان
لە کاتى خۆ داپۆشیندا با هەمیشە قاچەکانتان بە دەرەوە بێت بۆ ئەوەى پلەى گەرمى لەشتان یەکسان بێت.



2062 جار خوێندراوەتەوە