هەرزانکردنی نرخی نەوتی روسیا کێشە بۆ ئێران دروست دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:00 - 04/07/2022
جیهان

دوای ئەوەی روسیا بڕیاریدا نەوتی خاو بە نرخێکی کەمتر لە نرخی خۆی بە چین و هیندستان بفرۆشیت، کێشە بۆ هەناردەی نەوتی ئێران دروستبوە.

بەهۆی ئەو سزایانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەریدا سەپێنراون، ئێران بازاڕێکی کەمی بۆ ساغکردنەوەی نەوتەکەی ماوەتەوە، گرنگترین وڵاتی کڕیاری نەوتی ئێرانیش بریتییە لە چین.

بەڵام ئێستا چین نەوتی خاو لە روسیا بە نرخێکی کەمتر دەکڕێت بەهۆی ئەوەی روسیا نەوتەکەی نانێرێت بۆ ئەوروپا و دەیدات بە چین و هیندستان، ئەمەش وایکردوە مەترسی بۆ سەر هەناردەی نەوتی ئێران دروستبێت کە یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی داهاتی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی پێگەی بلومبێرگ، حکومەتی ئێران دەیەوێت پلانێک دابنێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتەکەی، بۆئەوەی ئەو بازاڕە کەمەی کە بەدەستییەوە ماوە لەدەستی نەدات و بتوانێت کێبڕکێی نەوتی روسیا بکات لەڕوی نرخەوە.

430 جار خوێندراوەتەوە