ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا گۆڕانکاری
بەسەردا هات و دابەزی و تمەنی ئێرانیش بەرزبوەوە.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
بە (148) هەزار و (400) دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و (100) دۆلاری ئەمەریکیش بە سێ
ملیۆن و (70) هەزار تمەنی ئێرانییە.
بەراورد بە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزیوە
و بە (148) هەزار (500) دینار مامەڵەی پێوەکراوە و هەر (100) دۆلارێکیش بە سێ
ملیۆن (135) هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دو رۆژ لەمەوبەر بەهۆی سەرنەکەوتنی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا
سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
2998 جار خوێندراوەتەوە