سەرجەم گەشتەکانی فرۆکەخانەی بەغداد هەڵپەسێردران

KNN : Kurdish News Network
12:40 - 03/07/2022
عێراق

راگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، سەرجەم گەشتەکانی فرۆکەخانەکە هەڵپەسێردراون.

 

فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رایگەیاند: بەهۆی خراپی کەشوهەواوە جوڵەی ئاسمانی فرۆکەخانەکە بۆ رۆژی یەکشەممە راگیراون.

 

دەشڵێت: گەشتی فرۆکەکان لە کاتی باشبونی کەشوهەواوە دەستپێدەکاتەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، گەردەلولێکی خۆڵبارین روی لە بەغدادی پایتەخت کردوە، بەو هۆیەوە ئاستەنگی بۆ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دروست کردوە. 

1012 جار خوێندراوەتەوە