هێزەکانی روسیا لە ئۆکرانیا دەستیان بە کشانەوە کرد

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 30/06/2022
جیهان

سوپای روسیا پاشەکشەی لە دورگەی سێرپنت (مار) کرد کە کەوتوەتەسەر دەریای رەش کە پێشتر کۆنتڕۆڵیان کردبو.

 

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: بۆ دەبڕینی نیاز پاکی لە ئەمڕۆوە (30/6/2022) لە دورگەی مار پاشەکشە دەکەین و سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانمان کشاندوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، مەبەست لەو کارەی روسیا ئاسانکاری هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانییە.

 

هێزەکانی روسیا لە پرۆسەیەکی سەربازیدا لە مانگی ئازاردا دەستییان بەسەر ئەو دورگەیەدا گرت کە درێژییەکەی (662) کیلۆمەترە و پانتاییەکەی (440) مەتر و بەرزییەکەی (41) مەترە.

 

دورگەی مار بە رێڕەوێکی ستراتیجی دادەنرێت لەسەر دەریای رەش کە کەوتوەتە کەناراوەکانی ئۆکرانیا و رۆمانیا.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکەمین کەشتی دوای ئەوەی هەزار تۆم گەنمی لە بەندەری بردیانسكی ئۆکرانی بارکرد لە ژێر چاودێری روسەکاندا بەرەو بەندەرەکانی جیهان کەوتەڕێ.

216 جار خوێندراوەتەوە