یەکەمین کەشتی بارهەڵگر بە هەزاران تۆن گەنمەوە لە ئۆکرانیاوە بەرەو بەندەرەکانی جیهان کەوتەڕێ

KNN : Kurdish News Network
12:11 - 30/06/2022
جیهان

یەکەمین کەشتی دوای ئەوەی هەزار تۆم گەنمی لە بەندەری بردیانسكی ئۆکرانی بارکرد لە ژێر چاودێری روسەکاندا بەرەو بەندەرەکانی جیهان کەوتەڕێ.

 

بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی بەندەری بردیانسك رایگەیاند: دوای چەند مانگێك یەکەمین کەشتی گواستنەوەی گەنم لە بەندەرەکەوە بەرەو جیهان کەوتەڕێ.

 

هاوکات، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: وڵاتەکەمان رێگری لە هەناردەکردنی گەنم لە ئۆکرانیاوە ناکات و ئامادەین ملیۆنان تۆن گەنم هەناردەی جیهان بکەین.

 

زاخارۆڤا پێی وایە وڵاتە ئەوروپییەکان رێگری لە دابەشکردن و گەیاندنی خۆراك بۆ جیهان دەکەن و دەشڵێت: ئەگەر ئەوان نیگەرانن لە بارەی برسیکردنی جیهان با رێگە لە گەیاندنی خۆراك و پێداویستی خۆراك نەگرن.

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی رابردودا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا بەڵێنی بە سەرۆکی یەکێتی ئەفریقا دا کە ئاسانکاری دەکات بۆ هەناردەکردنی گەنم و دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بۆ وڵاتانی جیهان.

255 جار خوێندراوەتەوە