پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە... شوێنى پەرلەمانتارانى سەدر پڕدەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 23/06/2022
عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ پڕکردنەوەى کورسى پەرلەمانتارانى سەدر کۆببێتەوە.

کۆبونەوەکە لەسەر داواى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێوە دەچێت کە تێیدا شوێنى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەنى کوتلەى سەدر، بەو پەرلەمانتارانە پڕدەکرێتەوە کە لە هەر بازنەیەکى هەڵبژاردن لە دواى کاندیدەکەى کوتلەى سەدر خاوەنى زۆرترین دەنگ بوون.

کۆبونەوەکە کاتژمێر (11:00)، دەستپێدەکات و ئەو کاندیدانەش ئامادەى دەبن کە بڕیارە شوێنى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانى سەدر بگرنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 12ى ئەم مانگە، رێبەرى رەوتى سەدر داواى لە پەرلەمانتارانى کوتلەکەى کرد دەستلەکاربکێشنەوە و دواتریش پەرلەمانتارانى کوتلەکەى بە کۆمەڵ دەستلەکارکێشانەوەیان خستە بەردەم محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان.

108 جار خوێندراوەتەوە