بە موشەك هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ

KNN : Kurdish News Network
05:09 - 22/06/2022
کوردستان

دو موشەک ئاڕاستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کران، بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە زیانی گیانی نەبوە.

 

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هێرشێکی موشەکی کراوەتەسەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر لە سنوری ناحیەی قادر کەرەم.

 

سەرچاوەیەکیش لە کۆمپانیای دانە غاز بە KNNی راگەیاند: تا ئێستا زیانەکانی هێرشە موشەکییەکە نازانرێت. 

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردو موشەکێک ناوەندی قەزای شێخان لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە، بەپێی وتەی بەرپرسانی ئیداری قەزاکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.


487 جار خوێندراوەتەوە