سەروەت و سامانى ئیبراهیم تاتڵیساس
کێشە دەخاتە نێوان خۆیى و کوڕەکەى، تاتڵیساس کوڕەکەى بە بردنى پارەکانى تۆمەتبار دەکات،
کوڕەکەشى دەڵێت: گومانم هەیە لە دۆخى دەرونى و تەندروستى باوکم.
هونەرمەندى گەورەى تورک، ئیبراهیم تاتڵیساس، لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا
هێرشى کردە سەر کوڕە گەورەکەى کە ناوى (ئەحمەد تاتڵیساس)ە و رایگەیاند: دواى هەوڵى
تیرۆرکردنم، کە تەقەم لێکرا، کوڕەکەم یەکەم کە کردی چوە سەر قاسەکەم و بەتاڵی کرد
و تەواوی پارەکانى بردم.
دەشڵێت" تائێستا حەوت دوکانم داوە بە کوڕەکەم، بەڵام سەرکەوتو نەبوە و زیانێکی زۆری کردوە.
لەبەرامبەردا کوڕەکەى تاتڵیساس لە بەیاننامەیەکدا بۆ رای گشتى رایگەیاند:
لەکاتێکدا باوکم، من بە بردنى پارەکانى تۆمەتبار دەکات، بەڵام من لەکاتى
برینداربونى باوکمدا لە نەخۆشخانەکانى ئەڵمانیا و تورکیا لەگەڵى بوم و بەوردى
چاودێرى تەندروستیم کردووە.
رەتیشى کردەوە کە پارەکانى باوکى بردبێت و لەو بارەیەوە رایگەیاند: دواى
روداوى تەقەکردن لە باوکم، بە ئامادەبونى پارێزەر و ژمێریارەکەى باوکم پێکەوە
رۆشتوین بۆ دەستنیشانکردنى موڵک و سەروەت و سامانەکەى و لەو کاتەشدا یەک جار
قاسەکەمان کردوەتەوە و ئەوانیش ئاگاداربون.
لەبارەى دوکانەکانیش، ئەحمەد تاتڵیساس ئاماژەى بەوەکرد، لەم چەند ساڵانەى
دوایدا چەندین کارم کردوە و لە یەک دو ئیش توشى زیان بوم کە هیچ پەیوەندى
بەوەوە نییە کە باوکى باسى دەکات.
رەتیشى کردەوە باوکى هیچ دوکانێکى پێدابێت و وتى: هەرچەندە باوکمە،
بەڵام پێدانى حەوت دوکان لەلایەن ئەوەوە بەمن دورە لە راستییەوە، تەنانەت باوکم
خانویەکیشى نەداوە پێم، بەڵام هەرکاتێک پێویستى بەمن بوبێت لەگەڵى بوم و لەگەڵیشى
دەبم.
ئەحمەد تاتڵیساس بە گومانەوە باسى لە رەوشى تەندروستى باوکى کردووە و
نوسیویەتى: بەهۆى ئەم قسانەى ئەو من گومانم زیاتر بوە لەسەر تێکچونى رەوشى
دەرونى و تەندروستى باوکم.
8741 جار خوێندراوەتەوە