پێگەی ئۆیل پڕایس،
بڵاوی کردەوە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانی
جیهان بە (111) دۆلار و (03) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بە (115) دۆلار و (03) سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.
هاوکات، نرخى هەر
بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمریکیش. ئەمڕۆ بە (106) دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت. لە کاتێکدا دوێنێ بە (111) دۆلار و (06)
سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.
بەمەش بەراورد بە
نرخى دوێنێى، نرخى نەوت دابەزینێکى چاوەڕواننەکراوى بەخۆیەوە بینیوە.
514 جار خوێندراوەتەوە