حکومەتی پاکستان بۆ هاوڵاتیانى: رۆژانە تەنها یەک پیاڵە چا بخۆنەوە

KNN : Kurdish News Network
05:13 - 15/06/2022
هەمەڕەنگ

لە رێنماییەکى سەیروسەمەرەدا حکومەتی پاکستان، داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات دەستبەچاوەبگرن و هەوڵبدەن رۆژانە تەنها یەک یان دو پیاڵە چا بخۆنەوە.

چا، یەکێکە لە خواردنەوە سەرەکییەکانی خەڵکی لەجیهاندا و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام لە پاکستان بەرپرسان هانی خەڵکیان داوە کە خواردنەوەى چا کەم بکەنەوە.

بە وتەی بەرپرسانی حکومەتى ئیسلام ئاباد، یەدەگی ئاڵوگۆڕی دەرەوەی پاکستان زۆر دابەزیوە و بۆ رێگریکردن لەو دابەزینە، پێشنیاری کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چا لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەک چارەسەرێک دانراوە.

ئیحسان ئیقبال، یەکێک لەوەزیرانی کابینە نوێیەکەی حکومەتی پاکستان، داوای لەخەڵک کردووە رۆژانە تەنیا یەک یان دوو پیاڵە چا بخۆنەوە. جگە لەوە، داوای لە خاوەن دوکان و بازاڕەکان کردووە کە کاتژمێر 8:30 ی ئێوارە دوکانەکانیان دابخەن بەمەبەستی  رێگریکردن لە بەکارهێنانی کارەبای زیادە.

 

پاکستان یەکێکە لە گەورەترین ئەو وڵاتانەی ساڵانە هەناردە چا دەکات بۆ جیهان، بەشێوەیەک ساڵی رابردوو بە بەهای 600  ملیۆن دۆلار چای هەناردەی جیهان کردووە.

586 جار خوێندراوەتەوە