فراكسیۆنی گۆڕان: روداوەکەی دادگای سلێمانی شەرمەزار دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 14/06/2022
عێراق

فراکسیۆنی گۆڕان روداوەکەی دادگای سلێمانی و پەلاماردانی دایک و خوشکەکانی تاریقی بەقاڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئیدانە دەکات و دەڵێت: ئەم کارە ناڕەوايە نەك هەر سووكايەتی كردنە بە دادگا، بەڵكو پێشێلكردنێكی زەقی مافی مرۆڤە.

 فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی ١٣/٦/٢٠٢٢ لە دادگای  تاوانی دوو لە سلێمانی چەند پۆليسێك بەشێوەيەكی ناشايستە و دوور لە ئەخلاق و ئاكاری مرۆڤانە پەلاماری کەسوكاری خوالێخۆشبوو تاريق بەقاڵ يان دا وسووكايەتييان پێ كردن. ئەم كارە ناڕەوايە نەك هەر سووكايەتی كردنە بە دادگا وپرۆسەی دادگاييكردن لە كوردستان بەڵكو پێشێلكردنێكی زەقی مافی مرۆڤ وپرنسيپەكانی دادوەرييەكی تەندروستە لە كوردستان.

فراكسيۆنی گۆڕان وێڕای ئيدانەكردن و شەرمەزار کردنی ئەم هەڵسوكەوتە نا بەرپرسانە داوا لە ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ناوخۆ دەکات لێکۆڵينەوەيەكی وورد وخێرا لەو پێشێلكارييە بكرێت و دەرئەنجامەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت و تاوانباران سزای شايستە بدرێن بۆ ئەوەی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە بنبڕ بكرێت.

92 جار خوێندراوەتەوە