ژمارەی توشبوونەکان بە تای خوێنبەربوون لە عێراقدا
بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بە شێوەیەک لە هەندێک شوێن زیاترە لە توشبوون بە
کۆرۆنا.
بە پێی ئاماری دەزگا تەندروستییەکانی عێراق ، لە
مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە
111 کەس توشی نەخۆشییەکە بوون و کە ١٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەی دیکە
چاکبوونەتەوە.
بە پێی وتەی شارەزایانیش ئەو ئامارە لە چاو ساڵانی
دیکەدا زۆر بەرزبووتەوە کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرا و هەر ئەمەش وایکردوە حکومەتى عێراق پلانی بەروبەروبوونەوەی نەخۆشییەکە دابنێت.
دوێنێش پارێزگاری بەغداد رایگەیاند؛ لە پارێزگای
بەغداد ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دروستکراوە بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر
و رێگریکردن لە فراوانبونی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە.
راشیگەیاند، ژمارەیەک لهبهرێوبهرانی گشتی و
بهرپرسانی وهزارهتی تهندروستی و ژینگه و لایهنه پهیوهندیدارهكان ئەندامن
لە ژوری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشى بەغدا بۆ روبەروبونەوەی
تای خوێنبەربون
189 جار خوێندراوەتەوە