زانایەك: ئاوڵەی مەیمون نابێتە پەتایەکی جیهانی

KNN : Kurdish News Network
07:40 - 28/05/2022
تەندروستی

زانا و پزیشکێکی نەخۆشخانەی زانکۆی نیویۆرك لە ئەمەریکا رایگەیاند: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون وەکو کۆرۆنا نابێتە پەتایەکی جیهانی.

 

هالە گیسن، زانا و پزیشک لە نەخۆشخانەی زانکۆی نیویۆرك لە ئەمەریکا رایگەیاند: بەپێی ئەو ئەزمونەی کە ئێمە لەبارەی نەخۆشییە گوازراوەکانەوە هەمانە، ئاوڵەی مەیمون دوای دەرکەوتنی نیشانەکان دەگوازرێتەوە، لە کاتێکدا کۆرۆنا پێش دەرکەوتنی نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوزرێتەوە.

 

باسی لەوەشکردوە، زانیاری پێویست لەبارەی ئەو ڤایرۆسەوە هەیە، لە سەدەی رابردو سەریهەڵداوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە، بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵیدا زۆر قورس نییە.

 

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا، یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربونی تێدا تۆمارکرا و دواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لەمانگی ئایاری ئەمساڵ جارێکی کە لە ئەمەریکا و بریتانیاو ئوستوالیا بڵاوبۆوە وتائیستا 111 کەس تۆمارکراوە ولە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە


198 جار خوێندراوەتەوە