نرخی زێر گۆڕانکاری بەسەرداهات

KNN : Kurdish News Network
04:38 - 27/05/2022
کوردستان

ئەمڕۆ هەیینی، نرخی کیلۆیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (59) هەزار و (740) دۆلار و (36) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەك ئۆنسە زێریش لە ئێستادا بە هەزار و (858) دۆلار و (2) سەنتە.



هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش  نرخی زێڕ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا هاتوە و مسقاڵێكی عەیارە (18) سێ هەزار و عەیارە (21) دو هەزار و عەیارە (24)هەزار دینار بەرزبوەتەوە.


نرخی زێڕ پێنجشەممە بەم شێوەیە بو:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (440) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (390) هەزار دیناربو.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (330) هەزار دیناربو.




نرخی زێڕ ئەمڕۆ هەیینی بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (24) بە (441) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (21) بە (392) هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە (18) بە (333) هەزار دینارە.

1231 جار خوێندراوەتەوە