ریاڵ و ستى... کامیان دەچێتە پاریس

KNN : Kurdish News Network
09:26 - 04/05/2022
وەرزش

یارى یەکەمى نێوانیان کە لەیاریگاى ئیتیحاد ئەنجامدرا، مێژویى و خەیاڵى بوو، یەکێک بوو لە یارییە لەبیرنەکراوەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا. ئەمشەویش یانەی ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پیشکۆتایی، لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ لە مەدریدى پایتەخت، میوانداری یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی دەکات، کە یاریی چوون بە ئەنجامی 4-3 لە بەرژەوەندی یانە ئینگلیزییەکەدا کۆتایى هاتبوو.

هەمویان پێیان وابوو، لەیارى یەکەمدا ستیزن دەیتوانى بەو هەلانەى بۆى هەڵکەوتن زۆرترین گۆڵ تۆماربکات و هەر لە یاریگاى ئیتیحاد ریاڵ مەدرید بخاتە گۆڕەوە، بەڵام مێرەنگى لەیارییەکەدا هیوا بڕاو نەبوو و بەتۆمارکردنى سێ گۆڵ، هیواى سەرکەوتنى هێنایەوە بۆ مەدرید.

یارییەکە کاتژمێر (10:00) بەکاتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات، بەڵام پێدەچێت بلیتى گەیشتن بە پاریس و بۆ یارى کۆتایى تا فیکەى کۆتایى، بەدەستنەیەت.

بەپێى قسەى لۆکا مۆدریچ، ژورى جلگۆڕینى ریاڵ کەشێکى ئارام و یەکگرتووى هەیە و ئەوەش وادەکات مانچستەر ستى بخەنە دەرەوە.

هەردو یانە لە مێژودا حەوت جار روبەڕوى یەکترى بونەتەوە، ریاڵ مەدرید خاوەنى سێ بردنەوەیە و لە دو یاریشدا یەکسان بون و مانچستەر ستیش دوجار بەسەر ریاڵ مەدریددا سەرکەوتوە، ئەمشەویش براوەیان دەگاتە پاریس و روبەڕوى لیڤەرپوڵ دەبێتەوە کە شەوى رابردو لەسەر حسابى یانەى ڤیاریاڵى ئیسپانى خۆى گەیاندە یارى کۆتایى چامپیۆنس لیگ.

321 جار خوێندراوەتەوە