پێش چوار هەفتە لە تەواوبونى خولەکە، یانەى ریاڵ مەدرید بو بە پاڵەوانى ئەم
وەرزەى خولى ئیسپانیا و بۆ جارى (35)ـەهەم لە مێژویدا نازناوەکەى بردەوە مۆزەخانەى
یانەکە.
لە یاریەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ناو یاریگای
سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لە یانەی ئیسپانیۆل کرد و یاریەکەشی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر
لێبردەوە و نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەشى بەدەستهێنا.
هەرچەندە چوار هەفتەماوە خولى ئیسپانیا بە کۆتابێت، بەڵام ئاستەبەرزەکەى
یانەى شاهانە هۆکاربو بۆ ئەوەى پێش تەواوبونى خولەکە و گەڕانەوە بۆ ئەنجامى
یارییەکانى داهاتوو، نازناوەکە بباتەوە.
کارلۆ ئەنشیلۆتى راهێنەریش توانى مێژویەکى نوێ بۆخۆى بنوسێتەوە و بو بە
تاکە راهێنەر کە نازناوى پێنج خولەکەى ئەورپا لەگەڵ یانەکان بباتەوە و پێشتریش
خولى ئیتاڵى و ئینگلیز و ئەڵمانى و فەرەنسى بردبویەوە.
155 جار خوێندراوەتەوە