پێویستە لەمەودا حەوت خواردنی بەستو نەخۆیت

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 29/04/2022
عێراق

شارەزایەکی خۆراک چەند جۆرێکی خواردنی بەستراوی خستوتەڕو کە پێویستە بوەستێنرێن و بۆ هەتا هەتایە لێیان دورکەویتەوە.

 

ساین سڤانفیڵد، پسپۆڕی بوار خۆراك رایگەیاند: پێویستە حەوت جۆری خواردنی بەستو وازلێبهێنین بەهۆی ئەوەی زیانی بە تەندروستیمان دەگەیەنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، جۆ جێگرەوەی ئەو خواردنانە چەندین بژاردە هەیە کە یەکەی خۆراکی و کانزا و ڤیتامین و ریشاڵی باشیان لە خۆیان گرتوە.

 

سڤانفیڵد دەشڵێت: خواردنە بەستوەکان بە رێژەیەکی زۆر کەم یەکەی خۆراکییان تێدایە و رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆم (خوێ) و چەوری نەتواوە و شەکرییان لە خۆگرتوە.

 

ئەوەشی خستوتەڕو، ئەو جۆرە خواردنانە لەوانەیە ببنەهۆی زیادبونی ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە و قەڵەوی.

 

وتیشی: ئەو حەوت خواردنانەش ئەمانەن: پیتزا، خواردنی سورەوەکراو، پەتاتەی سورکراو جنراوی، بۆرەك، سۆسج، ئەو شیرینیانەی تێکەڵی هەویرکراون و ئامادەکراون.

1923 جار خوێندراوەتەوە