زۆرن ئەو كەسانەی
لە مانگی رەمەزاندا بە تایبەت دوای ژەمی بەربانگ، كێشەی هەرس و هەڵئاوسانی سكیان هەیە،
ئەوەش توشی ئازار و غازات و گرفتێكی زۆریان دەكات، زۆرجار حاڵەتەكەش دەبێتە قەبزی
و بۆ چەند ڕۆژێك لەگەڵیان دەمێنێتەوە.
پزیشكە پسپۆڕەكانی
كۆئەندامی هەرس و شارەزایانی بواری خۆراك، ئاماژە بە چەند هۆكارێك دەكەن كە دەبێتە
هۆی دروستبونی ئەو حاڵەتە، لەوانە گۆڕان لە سیستمی خواردن و هەستیاری بە هەندێك جۆری
خۆراك.
گۆڤاری فرۆندینی
ئەڵمانی لە راپۆرتێكیدا باسی لە سێ جۆری خواردن كردووە كە دەتوانن چارەسەری گرفتی
هەرس و هەڵئاوسانی سك بكەن ئەوانیش بریتین لە:
1- تۆوی شیا: یەكێك لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە
بە ماددە ڕیشاڵییەكان، یارمەتی كرداری هەرسكردن دەدات، باشترین ڕێگای بۆ خواردنی
دانانێتی لەناو ئاودا، تاوەكو ئەو ماددە جێڵییەی پێكهاتەكەی دەردات و تۆوەكە لینج
دەبێت، ئەوەش سودێكی زۆری بۆ گەدە و بەرگی ناوەوەی ڕیخۆڵەكان هەیە، بۆ ماوەیەكی زۆریش
هەستی تێری دەبەخشێت.
2- ئاڤۆكادۆ: كاریگەرییەكی زۆرباشی لەسەر
كرداری هەرس هەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و ترشە چەوری ناتێر، پسپۆڕەكان
باسیان لەوە كردووە خواردنی نیو ئاڤۆكادۆ لەكاتی ناخواردن یاخود پێش ژەمە، 40% هەستی
تێری بە كەسەكە دەبەخشێت، ئەوەش یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.
3- خواردنەوەی دۆ: سودێكی زۆری هەیە بۆ
كرداری هەسكردن، بەكتریاكانی پێكهاتەكانی یارمەتی گەدە و ڕیخۆڵەكان دەدەن، ئەوەش كە
لە ماستاو جیایدەكاتەوە، نەبونی لاكتۆزە لە پێكهاتەكەیدا كە زۆر كەس بەهۆی لاكتۆزی
پێكهاتەی ماستاوەوە توشی هەڵئاوسان و كێشەی هەس دەبن.
561 جار خوێندراوەتەوە