وڵاتێکی ئەوروپی هاوشێوەی بەریتانیا کۆچبەرەکانی دەنێرێتە رواندا

KNN : Kurdish News Network
06:32 - 20/04/2022
جیهان

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، دانیمارك لەگەڵ ڕواندا لە وتو وێژدایە لەپێناو داڕشتنی پلانێك بۆ گواستنەوەی كۆچبەرانی بۆ رواندا هاوشێوەی بەریتانیا کە لە هەفتەی ڕابردودا بڕیاری لەبارەوە دا.

 

 

ماتیاس تێسفەی وەزیری كۆچبەرانی دانیمارك رایگەیاند: لەگەڵ ڕواندا لە وتو وێژدان لەبارەی هاوبەشیكردن لەو پلانەی سەبارەت بە كۆچبەران هەیە، دوای بڕیارەكەی حکومەتی بەریتانیا.

 

بەپێی وتەی وەزیری کۆچبەرانی دانیمارك، هێشتا وڵاتەکەی  لەگەڵ ڕواندا نەگەیشتووە بە ڕێككەوتن، بەڵام سبەینێ لە ئاستێكی باڵادا كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدەدەن.

ئەمەش لەکاتێدایە، چەند رۆژیك لەمەوبەر حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا بە ناردنی ئەو پەنابەرانەی لە رێگەی ئاوییەوە بە قاچاخ دەچنە ئەو وڵاتەوە بۆ رواندا..


867 جار خوێندراوەتەوە